Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر بۆ سلێمانی تەرخانکرا پارەیەکی زۆر بۆ سلێمانی تەرخانکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر بۆ سلێمانی تەرخانکرا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/5/2023، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، "بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی.

گوژمەكە بریتییە لە (4،644،637،500) چوار ملیار و شەش سەد و چل و چوار ملیۆن و شەش سەد و سی و حەوت هەزار و پێنجسەد دینار و لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

پرۆژەكان پێك هاتوون لە بواری كردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقامەكان و دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ گارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێكی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه