بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/5/2023، كامێرای چاودێریی هاتۆچۆ له‌سه‌ر هه‌ر چوار لای ترافیكلایتی مه‌خمور له شه‌قامی 100مه‌تری هه‌ولێر، بكه‌وێته كار و سه‌رپێچی شۆفێران تۆمار ده‌كات.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند بوو، "کامێرەکان له یه‌ك كاتدا چوار جۆر سه‌رپێچی تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له (لێدان لە چرای سوور، دەرچوون لە خێرایی ڕێگه‌پێدراوی شەقام لە کاتی چرای سەوز، گرتنی دەستە ڕاستی کراوەی ترافکلایته‌كان و ڕاوەستان لەسەر هێڵی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین).
وەڵام بدەوه