Kurdistan Press - ھۆشداری بەپەلە دەدرێت. ھۆشداری بەپەلە دەدرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری بەپەلە دەدرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/5/2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئەم دەستپێشخەرییە، کێشەى کەمئاوى و کاریگەرییەکانى وشکەساڵى کەم دەکاتەوە و دەبێتە سەرمایەیەکى نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانى کەرتەکانى کشتوکاڵ و گەشتیارى.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئەو پۆندانە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکانى باراناو دروست دەکرێن بە مەبەستی نەهێشتنی زیان و مەترسییەکانی لافاو، هەروەها بوونی سەرچاوەیەکى گرنگی ئاو بۆ کەرتەکانى کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاودێرى.

ئەو پۆندە هەرەوەزییانە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییی پۆنده‌كان (ساڵی 2022) به‌ هاوبه‌شی لەنێوان حكوومه‌ت، گوندنشین و جووتیاران دروست دەکرێن، بە مەرجێک کە سوودی گشتی لەبەرچاو بگیرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، "هه‌رێمی كوردستان، بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، وەکوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی و لێدانی زۆری بیره‌ قووڵه‌كان؛ به‌ گوێره‌ی ڕووپێوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو “نزیكه‌ی 800 گوند مه‌ترسیی وشكبوونی سەرچاوەى ئاو و چۆڵبوونیان له‌سه‌ره‌.

ئەم پرۆژەیە، سنوورێک بۆ‌ هەڵگۆزینی ئاوی ژێرزه‌وی دادەنێت و گلدانەوەى باراناو زیاتر دەکات، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ مانەوەی گوندنشینان و چۆڵنەبوونى گونده‌كان.

کابینەی نۆیەم، بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەم کارانەی کردووە

⁃ ڕەزامەندیی لەسەر دروستکردنی 41 پۆند داوە.

⁃ نۆ پۆندی بەشێوەی (ppp) دروست کردووە.

⁃ تێچووی دروستکردنی پۆندی لە 1.6 ملیار دینارەوە بۆ 0،8 ملیار دینار کەم کردووەتەوە.

⁃ هەنگاوی بۆ ئەوە ناوە گوندەکان پێکەوە سەرچاوەی ئاوییان هەبێت.

⁃ ئاوی ژێرزەوی بووژاندووەتەوە، ئەویش بە دروستکردنی پۆند، گەڕاندنەوەی ئاوی سەرزەوی بۆ ژێرزەوی و قەدەغەکردنی لێدانی بیری نایاسایی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا