ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/5/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، لەبارەی كەشوهەوای سبەی هەینی، ڕایگەیاندووە: "سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە کاتەکانی پاش نیوەڕۆدا ئەگەری دروستبوونی کەڵەکەھەوری ناوخۆیی دەبێت، بە شێوەی تاوەبارانی کورت و ھەورەبرووسکە لە ھەندێك ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پلەی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە و لە ھەندێك ناوچەدا بەراورد بە ئەمڕۆ، بە ڕێژەی یەك پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بۆ سبەی، بەم شێوەیە دەبێت:
ھەولێر 36
سلێمانی 33
دھۆک 34
ھەڵەبجە 34
کەرکوک 38
گەرمیان 40
وەڵام بدەوه