Kurdistan Press - کەش و ھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو راگەیانرا کەش و ھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو راگەیانرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەش و ھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو راگەیانرا

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..

ئەمڕۆ چوار شەممە      24– 5 - 2023  

كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەناوچەی جیا جیا ، وە بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك لە ئاسمانی هەرێم بە گشتی ، بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با لە بەشێك لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەری تۆز و خۆڵەكە زیاتر دەبێت .

پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 

خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك ، هەندێك كات چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم / ك .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .

مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9) كم  دەبێت .  

پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی پێنج شەممە   25– 5 - 2023  

كەش/  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانێكی كەم لە هەندێ ناوچەی جیا جیا هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای دهۆك ، لە كاتەكانی شەودا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .

پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

خێرای با /  مامناوەند دەبێت (15-25 ) كم/ك . 

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .

مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9 ) كم  دەبێت .  

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  36 پلەی سیلیزی

سلێمانی   : 32 پلەی سیلیزی

دهۆك      : 32 پلەی سیلیزی

كەركوك   : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ      :  32 پلەی سیلیزی

سۆران :  29 پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  42 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا