ئەمڕۆ چوارشەممە 24/5/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٥ ملیار و ١٦٣ ملیۆن دینار دا، بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
گوژمەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه