ئەمرۆ سێشەممە 23/5/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "وەرزی داھاتوومان 2023 بۆ 2024 ساڵێکی پر باران دەبێت و زووتر لە وادەی خۆی بارانی باش دەستپێدەکات".
ئەوەشی خستووەتە روو: "ئەمساڵیش لە زۆرێک لە ناوچەکان باران گەیشتە ئەو برەی پێویستە ببارێت، بەڵام ناڕێکی ھەبووە لە شوێنێک بۆ شوێنێک، ئەم گرفتانە لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەدا نامێنێت و بارانبارینەکان لەسەرجەم ناوچەکان زۆردەبنەوە".
وەڵام بدەوه