د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پاریزگاری دهۆك رایگه‌یاند: هه‌ر كاتێك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاتبێته سنووری پارێزگای دهۆك، به ده‌ستێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ته‌وه بووه، له كابینه‌ی نۆدا 242 پڕۆژه له‌م سنووره (هه‌ردوو قه‌زای ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش) جێبه‌جێ كراون، كه 257 ملیار و 245 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كراون. خۆشبه‌ختانه 141 پڕۆژه كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه كه به‌شێكی زۆری گه‌وره‌ن، 101 پڕۆژه‌ش ماوه و ئێسته كاری تێدا ده‌كرێ، هه‌فته‌ی داهاتووش، به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر داده‌نرێ به بڕی 10 ملیار دینار.
گوتیشی: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانی پارێزگای دهۆك، داوای هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیان كردبێ و ئێمه گه‌یاندبێتمانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌مووی جێبه‌جێ كردووه و ته‌نانه‌ت له سنووری به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ 343 كیلۆمه‌تر شه‌قام قیرتاو كراوه.
وەڵام بدەوه