Kurdistan Press - ھێمن ھەورامی ھەموو شتێکی ئاشکراکرد ھێمن ھەورامی ھەموو شتێکی ئاشکراکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێمن ھەورامی ھەموو شتێکی ئاشکراکرد

هێمن هه‌ورامی: هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن یاسایی و په‌یڕه‌وین

هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كراوه‌ و دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش به‌ پێی بانگهێشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كراوه‌.

ئه‌مڕ ۆدووشه‌ممه‌، 22/3/2023، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، زۆر هه‌وڵماندا كه‌ بڕگه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیش بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووبین له‌ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، ئه‌مڕۆش به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی دانیشتنه‌كه‌ كراوه‌، به‌ڕێزیشیان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام كاتێك داوای كرد دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه‌ به‌ پێی مادده‌ی (48) ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌، كه‌ ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئایا له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت یان نا؟ له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ پاساوێكی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ دوا بخرێت، بۆیه‌ ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌سه‌روو رای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌، چونكه‌ دواجار ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕیار ده‌ده‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی به‌ جێهێشت، به‌ پێی ماده‌ی 19 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ده‌چێت، بۆیه‌ ئێمه‌ش داوامان كرد كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بڕگه‌ی سێیه‌م بخرێته‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م و خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و دواجار به‌ ده‌نگی 58 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا.

هاوكات دوای كرنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەر مەبنای دانیشتنی ئاسایی ژمارە (4)ـی ڕۆژی دووشەممە 22-5-2023 كە سەرۆكی پەرلەمان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی هەوڵی كۆتاییپێهێنانی دا و دانیشتنەكەی بەجێهێشت، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی كە بڕگەی یەكەم لە ماددەی (19)ـی پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوە لە "پیادەكردنی سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەرۆك، لەكاتی ئامادەنەبوونیدا" سەرۆكایەتی دانیشتنی ئاماژە بۆ كراوی سەرەوەی كرد و بە پشتبەستن بە بنەما پەیڕەوییەكان دانیشتنەكەی بەڕێوە برد. 

بەو پێیەی كە دانیشتن دەستی پێكردبوو، نیسابی یاسایی دەستەبەر بوو، بەرنامەی كار تەواو یاسایی و پەیڕەویی بوو، بۆیە لەو كاتەدا دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمان نییە كە بە لێكدانەوەی نایاسایی و ناپەیڕەوی پشت بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی (18)ـی پەیڕەو ببەستێت و دانیشتنەكە دوا بخات. بەڵكو لەمبارەدا ئەگەر دواخستن و هەڵپەساردنێك پێویست بووایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی (48) ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆكایەتی دەبوو لەگەڵ ڕەزامەندی زۆرینەی پەرلەمانی. بەو پێیەش كە زۆرینەی دەستەی سەرۆكایەتی و زۆرینەی پەرلەمانی لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەكەدا بوو، بۆیە  لێرەوە ڕایدەگەیەنین: 

یەكەم: هەموو دەرەنجامەكانی ئەو دانیشتنە دوای بەردەوامبوونی بەهای یاسایی و پەیڕەوی خۆیان دەبێت. 

دووەم: لەبەر ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان هۆڵی دانیشتن و باڵاخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادە نەبوو هەژمار دەكرێت. بۆیە بەپێی بڕگەی (1)ـی ماددەی (19)ـی پەیڕەو و سەرجەم دەسەڵاتەكانی لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە پیادە دەكرێت و پێویستی بەهیچ تەفویزێك نییە. بۆیە هەموو نووسراوێك كە بە واژۆی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەبارەی دەرەنجامەكانی دانیشتنی ژمارە (4)ـی ڕێكەوت 22-5-2023 بۆ هەر دامەزراوەیەك بنێردرێت هەموو بەهایەكی یاسایی هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه