دوای گەیشتنی سكاڵای هاووڵاتییان لەبارەی كەموكوڕییەكان، پارێزگاری هەولێر بەسەردانێكی لە ناكاو دەچێتە نەخۆشخانەیەك و لە كێشەكان دەكۆڵێتەوە و لیژنەیەكیش پێكدێنێـت وسزای كەمتەرخەمەكانیش دەدرێت.
دوایی ئەوەی چەندین کەس پەیوەندی تەلەفۆنی پێوە دەكەن و لە کەموکوڕی نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان ئاگاداری دەكەنەوە، ئەمرۆ یەكشەممە21ی5ی2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەناكاو سەردانی نەخۆشخانەكەی كرد.
پارێزگاری هەولێر سەردانی نەخۆشخانەكەی کرد و لێژنەیەکی پێکهێنا بۆ چارەسەرکردنی كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانە و سزادانی ئەوانەی لە ئەركەكانیاندا كەموكوڕییان هەیە.
لەكاتی سەردانەكەیدا پارێزگاری هەولێر گوێ لە هاووڵاتییان دەگرێت و پرسیاریش لە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە دەكات.
لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر راگهیاند: بەدواداچوونی سكاڵای هاووڵاتییان و خزمەتكردنی خەڵك ئەركی سەرشانمانە و لە هەرشوێنێك كەموكوڕی هەبێت ئەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەین و كێشەكان چارەسەر دەكەین."
وەڵام بدەوه