بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشکرای کرد، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تازە دەکرێ.
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکـی هەولێر راگەیاند: دابەشكردنی خۆراكی مانگی چوار تەواو بووە و خۆراكی مانگی پێنج لە كۆگاكانمان هەیە، ئەمڕۆ بریكارەكان لیستی پارەی مانگی پێنجی بەشەخۆراك رادەست دەكەن و سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراك لە دوو رۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا: دابەشكردنی برنجی مانگی پێنج لەدەرەوەی شار و ناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكردووە و لە ئەمڕۆوە بەشە برنجی مانگی پێنجی ناوشار دابەش دەكرێت، هێلكەی تایبەتی رەمەزانیش تەواو دابەش كرا و كۆتایی هاتووە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: مادە خۆراکییەکان هاتوون و لە کۆگاکانمان ئامادەن و دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی پێنج دەکرێ.
ئاشکراشی کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەکرێت، گوتیشی: "دابەشكردنی بەشەخۆراك بە باشی بەڕێوە دەچێت و مانگانە بەشەخۆراكی تازە دابەش دەكرێت.
بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان پێک هاتووە له شەکر، زەیت، دۆشاوی تهماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد.
وەڵام بدەوه