Kurdistan Press - بەھێزترین وڵاتی جیھان پەیوندییە ئابوریەکان لەگەڵ ھەرێم فراوان دەکات بەھێزترین وڵاتی جیھان پەیوندییە ئابوریەکان لەگەڵ ھەرێم فراوان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەھێزترین وڵاتی جیھان پەیوندییە ئابوریەکان لەگەڵ ھەرێم فراوان دەکات

نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چوارچێوەی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، هەوڵەکانی بۆ بازاڕگەریی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران چڕ کردووەتەوە و ئەمریکاش لە بەرانبەردا پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات.

ئەمڕۆ هەینی بەیان سامی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند :''پەیوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر باش و بەهێزە، وەک دەبینن زۆرێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دێنە هەرێمی کوردستان

بەیان سامی، باسی لە هاتنی شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: ''شاندەکە لە کۆمەڵێک وەبەرهێنەر و کۆمپانیای بواری کشتوکاڵی پێکدێت و مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیوەندییەکی هەمەجۆرە و ئەو وڵاتە پشتگیرییەکی تەواوی ‌هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و دەیەوێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بکات.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتیشی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەریکای لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و تورکیا خستووەتە سەر خەت و دەیەوێت ئەو پرسە بە خێرایی چارەسەر بکرێت، چونکە ئەمەریکا دەیەوێت هەرێمی کوردستان ببێتە هەرێمێکی بەهێز و سەرکەوتوو لە ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه