Kurdistan Press - کەشوھەوای گۆڕانکاری بەسەر ھات کەشوھەوای گۆڕانکاری بەسەر ھات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشوھەوای گۆڕانکاری بەسەر ھات

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "ئێستا لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و موسڵ ھەورەبرووسکە چالاکبووە لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دۆخەکە سەقامگیرە و بەھۆی ھاتنی شێی زیاتر لەچاو رۆژانی رابردوو ئەمڕۆ ھەست بەگەرمایەکی زیاتر دەکرێت کە کاتییە و سبەی پلەکانی گەرما بەھۆی بارانبارینەوە نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوەد دەبینێتەوە تا دوو رۆژی داھاتووش کەشوھەوا زیاتر فێنک دەبێت

ئەوەشی خستووەتە روو: "ئێستا ھەورەکان لە رۆژئاوای ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە چالاک دەبنەوە بە ئاراستەی ناوچەکانمان ئەگەر ھەیە لەکاتەکانی ئێوارە و بەتایبەت شەو ھەورەبرووسکە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێبکاتەوە لەگەڵ چالاکبوونی خێرایی با کە ھەندێ کات و شوێن بەھێز دەبێت بە تایبەت لە پێش گەیشتنی باران و ھەورەبرووسکە بۆ سبەی رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا