Kurdistan Press - پێشینەیەک دەدرێتە موچەخۆران. پێشینەیەک دەدرێتە موچەخۆران. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشینەیەک دەدرێتە موچەخۆران.

بانكی رافیدەین لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەی خانەنشینانی ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ خانەنشینان لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار دەستیپێكردووە، پێشینەكە بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی تەرخانكراوە لەڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دەدرێت.

بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "خەرجكردنی ئەو پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی خانەنشینكراوەكە ئەنجام دەدرێت بە ناردنی نامەیەكی كورت كە ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەكەی تەواو كرد و لە ڕێگەی ماستەر كارتەوە خەرج دەكرێت.

بانكی رافیدەین، داواشی لە خانەنشینان كردووە كە بگەڕێنەوە بۆ لقەكانی بانك یان شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.

دووپاتیشی كردووەتەوە: "بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێ لە پێشینەكان بە یەكەوە، بەپێی خشتەی كاتی بۆ داواكاران، لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی رافیدەین."

 ئەو پێشینەیە تەنها پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، چونكە لە هەرێمی كورستان لقی ئەو بانكانە نییە، بۆیە لەو پێشینەیە و قەرزەكانی تر خەڵكی هەرێمی كوردستان بێبەش کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا