ئهمڕۆ پێنجشهممه 18/5/2023، بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر رایگهیاند: "بە مەبەستی هەماهەنگی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ و بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق و ژمارهیهك لە ئەفسەرانی پلەباڵای هاتوچۆی عێراق، بە یاوەری د. سامی جهلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزیری ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، سەردانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێریان کرد.
لەپاش بەسەرکردنەوەی بەشەکان، شاندی میوان سەرسامی خۆیان نیشاندا بەو پێشکەوتنانەی کەرتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی، لە سەردانەکەیاندا شاندی میوان سەرجەم کارەکانیان بە دۆکیۆمێنت كرد، بۆئەوەی ئەو ئەزموونەی ههولێر و ههرێمی كوردستان، لە شارەکانی عێراق پەیڕە و بکەن، بە تایبەت لە بواری پشت بەخۆبەستن لە ئەنجامدانی کارەکانی ئەندازەی هاتوچۆ و تاقیکردنەوە ئەلیکترۆنییەکانی مۆڵەتی شۆفێری و پشکنینی مەینۆشی و ماددەهۆشبەرەکان.
وەڵام بدەوه