Kurdistan Press - ئەمریکا پەیامی ھەیە لەبارەی ھەرێمی کوردستان ئەمریکا پەیامی ھەیە لەبارەی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پەیامی ھەیە لەبارەی ھەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە رێککەوتنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان كرد لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە.

ڤێدانت پاتێڵ جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا رای گەیاند ستایشی لایەنەکانی هەرێمی كوردستان دەکەن، كه‌ توانیان بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی كردەوە كە واشنتن ستایشی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەكات، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر کرد، ئەوەش هەوڵ و کارێکی گرنگە، کاتێک سەرکردەکان گوێ لە داواکاری هاووڵاتیانیان دەگرن.

جێی باسە كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای دەستپێشخەری سەرۆک مەسعود بارزانی دێت، کە لە رۆژی 11/5/2023، لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە گوتارێکیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18ـی ئەم مانگە، کۆبوونەوەیەکی فراوان ساز بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه