دوای ئەوەی عەرەبی هاوردە لە رێگەی دادگه‌ی شارەدێی پردێ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ویستیان 1400 دۆنم زەوی جوتیارانی گوندی گورزەیی داگیر بكەن، به‌ڵام به هه‌وڵی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له ماوه‌یه‌كی كورتدا كێشه‌ی جوتیارانی گونده‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جوتیارانی گوندی گورزەیی لە داوایان كرد شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هانایانەوە بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان.
له‌مباره‌یه‌وه شاخەوان عەبدوڵا راگەیاند: پەیوه‌ندیم بە دادوەری دادگه‌ی شارەدێی پردی و دادگای باڵای عێراقه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و به‌په‌له ئەو هەنگاوەی عەرەبی هاوردە ڕابگرن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لەگەڵ مافی ئەو جووتیارانە دان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگە نادەن زەوییەكانیان داگیر بكرێت.
شاخەوان عەبدوڵا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا كێشه‌ی جوتیارانی گوندی گورزەیی چاره‌سه‌ر كراوه و دۆخی گونده‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی خۆی.
وەڵام بدەوه