Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پارەیەکی زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشیەک تەرخانکرد سەرۆکی حکومەت پارەیەکی زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشیەک تەرخانکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پارەیەکی زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشیەک تەرخانکرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دابین بكات.

نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه‌ تێیدا بڕیار له‌سه‌ر خه‌ركردنی ئه‌و 200 ملیۆن دیناره‌ كراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌رخان و خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار وه‌ك بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری به‌ مه‌به‌ستی پێشگیریكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك".

هه‌روه‌ها هاتووه‌ "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه‌ بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه