ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، رەزامەندیی دەردەكات و داوای ناردنی لیستی ناوەكان دەكات.
بهپێی نووسراوێكی ئهنجوومهنی وهزیران، کە لە 8ی 5ی 2023 دەرچووە کە بۆ گشت وهزارهتەکان نێردراوە، تیایدا ئاماژە بە داواكارییەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كراوە، بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران، بۆ فەرمانگەیەك لە ئیدارەی گەرمیان.
داوا لە وەزارەتەکان كراوە، بە مەبەستی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران و تەنسیبكردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان، سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، دەتوانن بە لیست ناوی فەرمانبەران بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بكەنەوە و ئەوانیش لەسەری رەزامەندن.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان كێشەی كەمیی میلاكی هەیە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش رەزامەندیی داوە لەسەر گواستنەوە و تەنسیب كردنیان.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان، فەرمانبەریان لەم بوار و پسپۆڕییانە دەوێت (كارگێڕی و ژمێریاری و یاسا و راگەیاندن و كۆمپیوتەر و ئەندازیاری نەوت و ئەندازیاری كیمیا و و پەیمانگای نەوت و شوفێر و خزمەتگوزار.
فەرمانبەرانیش لە وەزارەتەكانی دیكە دەتوانن خۆیان بۆ ئەو بەشانە بگوازنەوە.
ماوەی چەند ساڵێكە گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەكان راگیراوە، بەڵام ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی داواکاری و پێویستیی وەزارەت و فەرمانگەكان، لە هەندێك حاڵەتدا گواستنەوەی راژەی كردووەتەوە، بەڵام سنووردارە و بەپێی پێویستییە.
پێشتر سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، ڕاگەیاندبوو: ئەو فەرمانگە و شوێنانەی كێشەی كەمیی میلاكیان هەیە و فەرمانبەریان نییە، لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیران، گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵی داوە لە رێگەی گواستنەوە راژە، كێشەی فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت چارەسەر بكات.
ماوەی چەند ساڵێك بوو گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەكان راگیرابوو، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی داواکاری و پێویستیی وەزارەت و فەرمانگەكان، لە هەندێك حاڵەتدا گواستنەوەی راژەی كردووەتەوە.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بەدەر كراون، لەمبارەیەوە، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، گوتی: "ئەو دوو وەزارەتە لەبەر لێكەوتەی دارایی، لە گواستنەوەی راژە بەدەر كراون، چونكە ئەو دوو وەزارەتە دەرماڵەی تایبەتیان هەیە، ئەوەش بارگرانیی دارایی دەخاتە سەر حكوومەت، بەتایبەت وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەڵام بدەوه