ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رای گهیاند: "لە کۆتایی ئەم ھەفتەیهوە رۆژی پێنجشەممە 18/5/2023، لە ئەنجامی چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆیهكی گەرمی لەسەر نیمچەدوورگەی عەرەبی، بارستەھەوایەکی شێدار و گەرم، ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لەناوچەکانی گەرمیان تۆمار دهكرێ، كه لە نێوان 40 بۆ 42 پلەی سیلیزی دهبێت.
هاوكات سەنتەری پارێزگاکانی کەرکووک و ھەولێر، له نێوان 38 بۆ 40 پلە و سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک لەنێوان 34 بۆ 36 بەرز دەبێتەوە، بەھۆی ھاتنی شێیەکی زۆر لەگەڵ ئەم گەرمایەدا ئاسمانی ناوچەکانی ههرێمی كوردستان، بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، بە تایبەت رۆژی ھەینی 19ی5، ئەگەر ھەیە ھەورەبرووسکە و نمەباران لەناوچەی جیاجیادا چالاک ببێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، لە کۆتایەکانی وەرزی بەھار نزیک دهبینەوە، رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، کاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆ گەرمییە، پێشبینی دەکرێت چالاکتر ببێت، بەھۆی ھاتنی شێی زیاتریش لە نیمچەدوورگەی عەرەبییەوە، ئەگەر ھەیە کەشوھەوای ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ناسەقامگیر بێت و لەناوچە جیا جیاکاندا، ھەورەبرووسکەی بەھێز چالاک بێت، لەگەڵ تاوەباران و زیادبوونی خێرایی با کە لەھەندێك ناوچەدا بەدیاری نەکراوی لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا ئەگەری ئەوە دەبێت کە بارانی بەخوڕ و زۆریش ببارێت.
وەڵام بدەوه