ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پێشمەرگە رای گەیاند دوای ئەوەی دوێنێ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەری سوپای عێراق، گومان دەکرا دزەیان کردبێتە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە، بۆیە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لیوای ٢١ی پیادە، لە سنووری چالاکی لیواکەیان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فەوجی ٢ی لیوای ٢١ی پیادە و سریەی کۆماندۆ بەشدار بوون، ناوچەی زێی گوێڕ و ناو چەم و رووبارەکانی گوێر کیوماڵ کرا، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە چڕ بوون گومانی زیاتریان لێ دەکرا، کاتژمێر ١٠:٣٠ ئۆپەراسیۆنی بەیانی کۆتایی هات، پاشان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ زیاتر دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتییان و دانیشتوانی ناوچەکە دەڤەرەکە کێوماڵ کرایەوە.
هێزەکانی پێشمەرگە، هاووڵاتییانی ناوچەکە دڵنیا دەکەنەوە کە ناوچەکە ئارامە و هەموو هەوڵێک دەدەن، ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و خەڵک بپارێزن.
وەڵام بدەوه