Kurdistan Press - باڵوێزی ئەمریکا سەرسامی خۆی دەڕبری بۆ ھەرێم باڵوێزی ئەمریکا سەرسامی خۆی دەڕبری بۆ ھەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵوێزی ئەمریکا سەرسامی خۆی دەڕبری بۆ ھەرێم

ئەمڕۆ هەینی ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق سەرسامی خۆی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک سەرکردەی هەرێمی کوردستان و بەغدا و نێودەوڵەتی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەربڕی و هیوای خواست بەم زووانە سەردانی بكات.

رۆمانۆوسکی لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) وێنەیەكی ڕێورەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی ئامادەبوونی کۆمەڵێک سەرکردەی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان و بەغدا و ئاستی نێودەوڵەتی هێمایە بۆ هێزی یەکگرتوویی و پێکەوەژیان. هەروەها سوپاسی ئێرڤن هێکس کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکای لە هەولێر كردووە بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەكەی لە بۆنەی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانیدا.

باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق هیوای خواستووە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بکات و لە نزیکەوە بیبینێت.

دوێنێ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و میوانانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی، رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بەڕێوەچوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه