کەمێک پێش ئێستا لە سنووری گوندێكی سەر بە شارۆچكەی گوێڕ شەڕ و رووبەڕووبونەوەی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و ژمارەیەك چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەیە و بەردەوامە.
دانیشتووانی گوندەكە دەڵێن پێنج چەكداری داعش بینراون و دوێنێ شوانكارێكیان رفاندووە و دواتر ئازادیان كردووە.
هێزێكی پێشمەرگە بە هەمەڕی سەربازییەوە گەیشتوونەتە شوێنەكە و ئێستا لە هەردوولا تەقە دەكرێت.
دانیشتووانی گوندەكە كە كوردن، چەكیان هەڵگرتووە و هاوشانی هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكە بڵاو بوونەتەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی چەكدارەكانی داعش.
وەڵام بدەوه