ئهمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 10/5/2023، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازیی لە خالید بهن حهمهد ئەلسڵێتى، باڵوێزی قەتهر له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگەی پهیوهندییهكانی دهرهوهی ههرێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە دیدارى باڵوێز و ئاماژەى بە گرنگیى برەودان بە پەیوەندیى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى قەتەر کرد، بەتایبەت دواى ئەوەى كه وڵاتى قەتەر بڕیارى داوه بە کردنەوەى کونسوڵگەرىی گشتیى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان، هاوکات ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارى و ئاسانکارییەکى حکوومەتى هەرێمى كوردستانی دەربڕى بۆ ئەم هەنگاوە.
لەلایەن خۆیەوە باڵوێزی قهتهر له عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى قەتەر خۆشحاڵە بە پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ حکوومەتى هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسوڵگەریى گشتىی ووڵاتەکەیان لە هەرێمى کوردستان، هەنگاوى باش چۆتە پێش و بڕیارە لەم نزیکانە کونسوڵگەرى گشتیى وڵاتەکەیان بە شێوەیەکى فەرمى بکرێتەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین بارودۆخى ناوخۆ و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.
وەڵام بدەوه