ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رایگهیاند: "سبەی پێنجشەممە 11/5/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ ئەبێت، لەگەڵ ھەبوونی پەڵەھەوری بەرز و تەنک، لە ئەنجامی کاریگەریی بارستەههوایەكی گەرم، پلەکانی گەرما 2 تا3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 تا 15کم/ك.
ئاماژهی بهوهش كردووه، کاریگەریی ئەم بارستەھەوا گەرمە، له رۆژی ھەینی زیاتر دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکووک لە ماوەی رۆژانی ھەینی و شەممە پێویست بە بەکارھێنانی ئامێری فێنكکەرەوە دەکات، ههروهها لەرۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتووهوه تا رۆژی سێشەممە، جارێکی دیکە ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەکی فێنک لە ئەوروپاوە ناوچەکانمان بگرێتەوە و کاریگەریی دەبێت بە زیادبوونی خێرایی با و ئەگەری ھەندێ تاوەباران و برووسکەش بۆ سەر ناوچە شاخاویەکان ههیه.
وەڵام بدەوه