Kurdistan Press - مامۆستایەک لە ھەولێر بە توندی لێدراوە. مامۆستایەک لە ھەولێر بە توندی لێدراوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مامۆستایەک لە ھەولێر بە توندی لێدراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مامۆستایەكی ئافرەت لە هەولێر، بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن گوتی:لەلایەن دوو مامۆستای ژنەوە هێرشم كرایە سەر و لێیان دام و نینۆكێكمیان لێ كردەوە.

ئەو مامۆستایە گوتیشی: "خۆم مامۆستای ناوەندیم، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرەكەمەوە ڕێگریم لێ دەكرێ لە قوتابخانەی ناوەندی وانە بڵێمەوە و منیان لە قوتابخانەی سەرەتایی هێشتووەتەوە.

باسی لەوەش كرد: "بەڕێوەبەرەكەم بەشێك لە مووچەكەم دەدزێت و دەڵێت ئەمن مووچەی كەس ناخۆم و ئەگەر قسە بكەی بوختانت بۆ هەڵدەبەستم و مامۆستایەكانیش شایەدن كە مووچەی تۆم نەدزیوە.

مامۆستا ئافرەتەكە دەشڵێت: "لە قوتابخانەكەمان دوو مامۆستای ئینگلیزی هەن، پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی وانەكەی من، بە منداڵەكانی خۆیان دەدەن، یاردەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەكەشمان پشتی ئەوان دەگرێت، ئەمڕۆ دوای ئەوەی نمرەی قوتابییەكانم بە كارگێڕیی قوتابخانەكەمان دایەوە، ئەو دوو مامۆستایە بە سەرپەرشتیی یاردەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەكەمان، هێرشیان كردە سەرم و گوتیان نابێ ئەو قوتابییە لە وانەكەت دەرنەچێ و زۆریان لێ دام و نینۆكیشم لێ بووەوە.

ڕوونیشی كردەوە، كە هۆكاری شەڕەكەیان لەوەوە دەستی پێكردووە، ئەو مامۆستایەی لێی دراوە پێی گوتوون ئێوەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی وانەكەی منتان بە منداڵی خۆتان داوە، ئەوانیش گوتوویانە پێمان نەداون، دەشڵێت: "داوایان لێ كردووم نمرەی 100 بە منداڵەكانی ئەوان بدەم و منیش پێم گوتن منداڵەكانتان شایەنی 100 نین چۆن ئەو نمرەیان پێ بدەم، بۆیە هێرشیان كردووەتە سەرم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه