ئەمڕۆ یەکشەممە 30/4/2023، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، داواکارییەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد و تێیدا داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە بۆ هەڵگرتنی بەربەستی یاسایی لەبەردەم بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
لە داواکارییەکەی فراکسیۆنی پارتیدا دا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە بەر لە 18/5/2023 کە دەکاتە شەش مانگ بەر لە هەڵبژاردن، متمانە بە ئەنجوومەنی کۆمسیارانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بدرێت و کۆمسیۆن کارا بکرێت، هەروەها یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت.
وەڵام بدەوه