وەزارەتی کۆچ و كۆچبهرانی عێراق ئاشكرای كرد، هاوکارییەکی دارایی بۆ زیاتر لە شەش هەزار خێزان خەرج دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ وكۆچبەرانی عێراقیدا ئاماژە بەوە كراوە: "وەزیری کۆچ و كۆچبەران ، وەجبەی 24ی بەخشینی یەک ملیۆن 500 هەزار دیناری دەستپێکرد، بۆ ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان".
ئەوەش حراوەتە ڕوو، ئەو هاوكارییە شەش هەزار و 667 دەگرێتەوە كە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان دەگەڕێنەوە.
وەزارەتەكە جەختی كردووەتەوە ئەو بڕە پارەیە لە ئەمڕۆوە و لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە خەرج دەکرێت.
ئەوەش راگەیاندراوە كە لە رۆژانی داهاتوو وەجبەی نوێی یارمەتییە داراییەکان بۆ ئەو خێزانانەش خەرج دەكرێت كە دەگەڕێنەوە شوێنی رەسەنی خۆیان.
وەڵام بدەوه