Kurdistan Press - بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکانى چەند ڕۆژى ڕابردووى تیمەکانى شارەوانى و دەستنیشانکردنى کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکانى چەند ڕۆژى ڕابردووى تیمەکانى شارەوانى و دەستنیشانکردنى کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکانى چەند ڕۆژى ڕابردووى تیمەکانى شارەوانى و دەستنیشانکردنى کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2021.12.25، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى ئەرک و کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکانى شارەوانى و دەستنیشانکردنى پێداویست و کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى فەرمانگە و شارەوانییەکانى هەولێر ئامادەیبوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکانى شارەوان، باس لەپڕۆسەى  پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى قورس و کەند و هەموو ئەو شوێنانە کرا کە بوونە هۆکارى دروستبوونى لافاوەکەى 17ى مانگ، وێڕاى دەستنیشانکردنى پێداویستى و کەم و کوڕییەکان، جەخت لە چارەسەرکردنى یەکجارەکى ئەو شوێنانەکرایەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و دوورحستنەوەی مەترسییەکانى لافاو بۆ سەر شارى هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا