لەنێوان پەکەکە و بنەماڵەیەکی پشدەری باشووری کوردستاندا ئاڵۆزی روودەدات
لەنێوان ئاسایشی پەکەکە و بنەماڵەیەکی ناسراوی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە پشدەری باشووری کوردستاندا ناکۆکی رووداوە و گەیشتە ئاستێک کە چەکیان بەڕویی یەکتردا راکێشاوە.
سەرچاوەکانی پێگەی "دارکا مازی" لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد کە لە رێکەوتی 2023/2/27دا بەرپرسی ئاسایشی پەکەکە لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی ژاراوە و دەوروبەری پشدەر، بەناوی "هەڤاڵ مەزڵووم"، بە چەکی نیشانەشکێن تەقەی لە مەڕدارێکی دەڤەرەکە کردووە کە دانیشتووی گوندی مارەدووی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەی پشدەرە و
بەهۆیەوە ئاڵۆزی لەنێوان بنەماڵەی مەڕدارەکە و پەکەکەدا روویداوە.
بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی پێگەی "دارکا مازی"، بەرپرسی ئاسایشی پەکەکە لەو ناوچەیە چەندین جار داوای وەرگرتنی باجی لە خاوەن ئاژەڵەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام ئەوان کە خەڵکی باشووری کوردستانن، ئامادە نەبوون باج بە پەکەکە بدەن. دواتر بەرپرسەکەی پەکەکە بەو هیوایە کە لەرێگای ترساندنیانەوە بتوانی باج لە خاوەن ئاژەڵەکان وەربگرێت، تەقەی
لێکردوون.
بنەماڵەی مەڕدارەکە داوایان لە پەکەکە کردووە تا ئەو بەرپرسەیان سزا بدەن، بەڵام هەتا ئێستا پەکەکە وەڵامی داواکاری و سکاڵای خەڵکەکەی نەداوەتەوە و بەرپرسەکەی سزا نەداوە و بەرگریی لێدەکات.
ئەوە جاری یەکەم نیە کە رووداوی لەوشێوەیە لە دەڤەری پشدەر روو دەدات، پێشتریش و لە رێکەوتی 2021/6/24دا
بەهۆی ئەوەی کە گریلاکانی پەکەکە بەشێوەیەکی نایاسایی داوای باج و گومرکی ئاژەڵیان لە دانیشتووانی گوندەکانی "زەڵێ" و "شێنێ"ی سەر بە پشدەر کردبوو و ئەوانیش رەدیان کردبۆوە، شەڕ و پێکدادان دروست ببوو. لە ئەنجامی شەڕەکەدا گریلاکانی پەکەکە هاووڵاتیەکی گوندی "زەڵێ" سەر بە ناحیەی "هەڵشۆ" بەناوی "فەقێ حەمەد ئیسماعیل"یان دابووە بەر دەستڕێژی
گوللـە و بە سەختی برینداریان کردبوو.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لیستی مووچە ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
هەورە بروسکەو تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
دەرمانی تایبەت بۆ ئەم نەخۆشییە نییە
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداریەکی گرنگ بۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیانە هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه