ئه‌ندامى لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندنون کە لە دو رۆژی داهاتودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رايگه‌ياند؛ محەمەد شیاع سودانی لەکۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە کە ئەمڕۆ یان سبەینێ ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگای توركياوه دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی 25ی مانگی ئادار، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دەستەکە بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.
لەبارەی چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، كه زياتر له سێ هەفتەیە هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوە و دابه‌شكردنى موچه زياتر پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت جەمال کۆچەر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "پێويسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كێشه‌یە چاره بكات، چونكه ئەم پرسه په‌يوه‌يسته به هه‌رێمه‌وه نه‌وه‌كو حكومه‌تى عێراقه‌وه".
پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس، رۆژانە ٤٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەنێردرایە تورکیا کە ٣٧٠ هەزار بەرمیلی لە هەرێمی کوردستان و ٧٥ هەزار بەرمیلەکەی دیکەش نەوتی کەرکوک بو.
سه‌باره‌ت به پەسەندکردنی پرۆژه ياساى بودجەى گشتیى عێراق، جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دانوستاندن له‌سه‌ر پڕۆژه ياسايى بودجه‌ى گشتىى عێراق له په‌رله‌مانه‌وه زۆر ده‌خايه‌نێت و مانگێك دوای جه‌ژنى ره‌مه‌زانی پێويسته تاوه‌كو بخرێتەبەر ده‌نگدانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
٦ى نیسانى ٢٠٢٣، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق ئەنجامدا کە بڕى پارەکەى زیاتر لە ١٩٩ ترلیۆن دینارە و بۆ ماوەى سێ ساڵە.
وەڵام بدەوه