KurdistanPress...

CLOSE

ئومێد خۆشناو بە تۆندی ھاتە دەنگ.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر پارێزه‌رێك له‌ هه‌ولێر به‌ ناوی محه‌مه‌د یابه‌ سۆفی، ڕایگه‌یاند: هاووڵاتیان و كه‌سوكاری ئه‌و پارێزه‌ره‌ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، ده‌زگاكانی ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزن، تیرۆریستان كه‌ زۆر به‌ مونه‌زه‌می كاریان ده‌كرد و له‌ده‌سنتمان ده‌رباز نه‌ده‌بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ناسراون و بزر نین، ده‌ستگیر ده‌كرێن و یان ده‌بێ خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، گه‌رنا به‌ زووترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێن و كه‌سیش ناتوانێ داڵده‌یان بدا و هه‌ر كه‌سێك ئه‌م تاوانانه‌ له‌ شارێكی وه‌كوو هه‌ولێر بكا، بێگومان ده‌بێته‌ ڕووداوێك، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ به‌ زووترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێن.

ئومێد خۆشناو وتیشی: ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌ گوزارشته‌ له‌ هه‌ولێر، كه‌ شارێكی پڕ له‌ قیه‌م و ئه‌خلاقه‌، نه‌ گوزارشته‌ له‌ حكوومه‌ت، كه‌ پڕاوپڕه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای و به‌رقه‌راركردنی یاسای و پارێزگاركردن له‌ ئه‌منیه‌تی هاووڵاتیان. بۆیه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئه‌م كارانه‌ قبووڵ نییه‌ و جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش هه‌میشه‌ جێبه‌جێكردن و سه‌روه‌ربوونی یاسا دووپات ده‌كاته‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه