شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، لە ئه‌مڕۆ شەمەوە 15ی4ی2023، تاوه‌كوو کۆتایی ئه‌م هەفتەیه، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزەپەستانێکی باکوورەوە کە لە ئەوروپاوە دێتە ناوچەکە، بەو هۆیەوە ئاسمانی ناوچەکان ساماڵ خۆرەتا و دەبێت، لەگەڵ پەڵە هەور و هەوری جیاجیا كه هیچ شەپۆلێکی باران نییه.
له ئه‌مڕۆشه‌وه پلەکانی گەرما تا کۆتایی هەفتەکە 6 ° تا 8 °ی پله به‌رز ده‌بێته‌وه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "لە کۆتایی هەفتەوە شه‌پۆلی بەرزەپەستانی باکوور لەسەر ناوچەکە تێک دەشکێ و ڕێگا دەکرێتەوە بۆ هاتنەوەی شەپۆلەکانی دابارین، كه ناوچەکانی هەرێمی كوردستان و دەوروبەری ده‌گرێته‌وه و ڕۆژی جەژنیش باراناوی دەبێت.
ئاشكراشی كردووه، شه‌پۆلی بارانبارینه‌كه به‌هێز ده‌بێت و دووباره مەترسی لافاوی لێ دەکرێتەوە.
وەڵام بدەوه