Kurdistan Press - لەبارەی شەڕەتەقەی ناحیەی ڕزگاری. لەبارەی شەڕەتەقەی ناحیەی ڕزگاری. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی شەڕەتەقەی ناحیەی ڕزگاری.

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و بەهۆیەوە 3 کەس برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 شەڕەتەقە لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات ڕوویدا، لە ئەنجامی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە منداڵێک، ئافرەتێک و پیاوێکی بەتەمەن بریندارن.  

سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکە ئاماژەی بەوە دا کە دوای ئەوەی کوڕێک هەڕەشەی لە كچێک كردووە، كچەكە خۆی سوتاندووە و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی كچەكە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا، بەم هۆیەوە ماڵی كچەكە هێرشیان کردە سەر ماڵی كوڕەكە و شەڕەتەقە لەنێوانیان ڕووی داوە و سێ كەس برینداربووە.

هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 4 کەس دەستگیر کراون. هاوکات بریندارانی شەڕەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا