رێککەوتنێکی ھاوسەنگ بۆ کۆنفیدڕاڵیەتی وزە
رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا وەک پێشوەختە گوتمان، بە قازانجی ھەرێم دەبێ و گەشبین بن و ھەرێم لەم بابەتە ناکەوێ، ھەرواش دەرچوو....
ئێستایش دەڵێینەوە مەلەفی نەوت و وزەی ھەرێم، لە بەرگێکی کوردستانی دا، دەقێکی دەستووری بەھێزیان ھەیەو، بە شەرعەیەتێکی دیکە لە چوارچێوەی سیستەمی عێراقی فیدڕاڵ، بە سەنەدی ھەرێم مانەوە و دەمێننەوە...
ئەم رێککەوتنە رادەستکردنی مەلەفی نەوت نییە، ئەمە زامنکرنی مافی ھەرێمە کە وابکات بەغدا دەقی دەستوور جیبەجێ بکات و ئەم ھاوبەشییە وەک ئەوەی لە دەستووردا ھاتووە بخرێتە ئەرزی واقع و بۆ داھاتوو ھەنگاونانە بەرەو کۆنفیدڕاڵیەتی وزە....
چونکە:
نەوتمان دەرھێناو فرۆشتمان و خۆماڵیمان کرد و لەدوا قۆناغیش بەغدا دانی نا بە نەوتی ھەرێم..
ئەم حساباتە لە داھاتوو دەرەنجامی گەشی بەدیار دەکەوێ، ئەم رێککەوتنەی ھەولێر و بەغدا، رێککەوتنی کاتی ھاوسەنگە کە دەکرێ بخرێتە سەر رەشنووسی بودجەو پەسەند بکرێ.
بخرێتە سەر رەشنووسی یاسای نەوت و غاز و، لە داھاتوو پەسەند بکرێ..
ئەم رێککەوتنە بۆ ئەم قۆناغە بڕیارێکی دروست و لە تەوقیتی خۆیدا بوو....
ھێزی دیپلۆماسی ھەرێمی لە کەرتی وزە نیشاندا، ھاوکات ھێزی ھەرێمی نێشاندا لەوەی کە توانی بوێرانە لە رابردوو ھەنگاو بۆ خۆماڵی کردنی نەوت بنێ و لە ئێستا سەنەدەکە بە بەغدا واژۆ بکاو، لە داھاتووش بۆ کۆنفیدڕاڵیەتی وزە ئامادە بێ.
تەنیا کوردی
وەڵام بدەوه