ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ تا کاتەکانی درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر و رێژە مامناوەند لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی ئەبێت کە زۆرترین رێژەی باران لەسەر سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی ئەبێت.
ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی چوارشەممە ٢٢-٣-٢٠٢٣ کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان دوور دەکەوێتەوە و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و کەش لەزۆربەی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێتەوە جگە لە ھەندێ ناوچەکانی سنوری باکوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران کە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوە بارانی کورت خایان و چالاکبوونی ھەورە بروسکە ئەبێت، پلەکانی گەرماش سبەی بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سەدی بەرز دەبنەوە.
وەڵام بدەوه