Kurdistan Press - چەند بریارێک لەبارەی نەورۆزەوە دران چەند بریارێک لەبارەی نەورۆزەوە دران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند بریارێک لەبارەی نەورۆزەوە دران

ئەمڕۆ دووشەممە 20/3/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، بەڕێوەبەرایەتییهاتوچۆی هەولێر، بۆ بەڕێوەبردنی سەیرانگەکان و پاراستنی ئاسایشی گەشتیاریان و ئاسانیی هاتوچۆ، کۆمەڵیک ڕێنوێنیی بۆ ڕۆژانی نەورۆز دەرکردووە، ئەوانیش بریتین لە:

1ـ سەرجەم ئەو ڕێگەیانەی کە بۆ سەیرانگاکانی (هەنارە، شێخ توراب، دەربەند،کەسنەزان، بێستانە، زورگەکانی مەخموور، خەبات) دەچن، بۆ هاتوچوون کراوە دەبن، هیچ ڕێگەیەک داناخرێت و ناکرێتە یەک ساید.

2ـ بە درێژایی ئەو ڕێگایانەی بۆ سەیرانگاکان دەچن، ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ بڵاوەیان پێ دەکرێت بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و ڕێگەگرتن لە هەر سەرپێچییەک کە ببێتە هۆی خنکانی ڕێگەکان.

3ـ هاتوچۆکردنی هەر بارهەڵگرێک کە کێشی هەڵگرتنی سەرووی 8 تەن بێت قەدەغە دەکرێت، لە کاتژمێر6ی بەیانییەوە، تاکوو درەنگانی شەو و ئاساییبوونەوەی ڕێگەکان.

4ـ بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام لە سەیرانگەکان، بە هەموو شێوەیەک هاتووچۆکردنی ماتۆرسکیلی دوو تایە بۆ سەیرانگەکان  قەدەغە دەکرێت، تەنیا ڕێگە بە هاتوچۆی ماتۆرسکیلی سێ تایە دەدرێت.

5ـ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەلایەن مەینۆشانەوە، لە سەرجەم ڕێگەکان بەتایبەتی لە کاتی گەڕانەوە لە سەیرانگەکان، مەفرەزە بۆ پشکنینی مەینۆشان  دادەنرێت؛ هەر شۆفێرێک گومانی مەینۆشی لێ بکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت.

6ـ بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕۆییکردن و پێشبڕکێ کردن لە هەر شوێنێک، کامیرەی چاودێریی تیژڕۆیی دادەنرێت.

7ـ هێڵی گەرمی هاتوچۆ (440)، بە درێژاییی کات کراوە دەبێت و لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبێت بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو.

8ـ لە ڕێگەی ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر له‌سه‌ر شه‌پۆلی (FM.91.1) بەردەوام زانیاری لە سەر دۆخی ڕێگەکان لەگەڵ ڕێنمایی بڵاو دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه