ئەمڕۆ دووشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی سێشەممە، كە یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزیشه، ڕایگەیاندووە: "سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و کەشێکی سارد ناوچەکانمان دەگرێتەوە، کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوار تا پێنج پلەی سەدی نزم دەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە، بارانبارین بەشێوەیەکی زستانی و پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا دەست پێدەکاتەوە، کە زۆرترین رێژەی باران لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ڕوونیشی كردووەتەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەھەوا ساردەی ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، لە بەرزیی زیاتر لە دوو هەزار و 200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، بەفر دەبارێت.
وەڵام بدەوه