Kurdistan Press - ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاری زیاتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 15/16 ـی ئاداری 2023 بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاتووە، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوی سەرەتایی خۆیدا روونیکردەوە، کە یەک هێلیکۆپتەر کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستداوە، کە بەپێی بەڵگەنامەکان سەر بە پەکەکە بوون.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە رێکەوتی 17ـی ئاداری 2023 بڵاوبووەتەوە، هەسەدە دانی بە کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی نۆ کەسدا ناوە کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتن، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایش باس لەوە دەکات، ئەوان تا ئێستا تەنیا کەوتنەخوارەوەی یەک هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی حەوت کەس پشتراست دەکەنەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاوا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگاداربکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو هێلیکۆپتەرانە لە چەند بنکەیەکی پارێزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوا فڕیون

ئاماژەیان بەوەشدا، لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و نافەرمی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵ دەکەن، روونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کام مۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیارێتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا