Kurdistan Press - گوتاری مەسرور بارزانی گوتاری مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوتاری مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی، گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

ئەمڕۆ شەممە 18/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی ئاهەنگی پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و نێردەی وڵاتان لە چیای کۆڕەک بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی، گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی، لە دوایین کۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کێشە و جیاوازییەکانمان بکەینە دەرفەت و زۆرێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانمان چارەسەر بکەین.

گوتیشی: "داوا لە تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزیرەکانیان لە جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکەم بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، وە کورسیەکەی خۆیان ئەنجوومەنی وەزیران بکەنە شوێنێک بۆچارەسەری کێشەکان".

ئەمەی خوارەوە بەشێكە لە گوتارەكەی ئەم ئێوارەیەی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان:-

ئامادەبووانی بەڕێز، باڵوێز و كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و دیبلۆماتكاران زۆر سوپاس بۆ قبوڵكردنی میواندارییەكەمان و هاتنتان بۆ ئێرە و زۆر خۆشحاڵین كە ئەمشەو میوانداریتان بكەین بۆ ئاهەنگی نەورۆز.

نەورۆز بۆ ئێمە زۆر واتای هەیە، ئەم مانگە بۆ ئێمە زۆر بۆنەی خۆش و ناخۆشی تێدایە، ، نەورۆز واتا دۆزینەوەی رووناكی لەوسەری تونیلێكی تاریك ئەمە واتا سەركەوتن بەسەر دیكتاتۆرییەتدا و ئازادییە بۆ میللەتێكی چەوساوە نەورۆز دەستپێكێكی نوێ و ساڵێكی نوێیە پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نەورۆزتان لێدەكەم.

ئامادەبووانی بەڕێز رێگەم بدەن هەندێك زانیاریی بخەمە روو سەبارەت بە دۆخی ئێستا...

لەسەرەتادا سەبارەت بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی، من زۆر خۆشحاڵم دوای چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ حكوومەتی عێراق، گەیشتووینەتە هەندێك رێككەوتنی سەرەتایی، لەدوایین كۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی عێراق رێككەوتین لەسەر ئەوەی كە جیاوازیی و كێشەكەمان بكەینە دەرفەت و زۆرێك لە كێشەكانی نێوانمان چارەسەر بكەین و پلان دابنێین بۆ ئەوەی بەرەوپێشەوە بچین و هەماهەنگیی زیاتر بكەین لەگەڵ یەكتر، من زۆر گەشبینم كە دەتوانین كێشەكانمان چارەسەر بكەین و خزمەتی هەموو عێراق بكەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه