کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچەدا باران بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 20
سلێمانی: 19
دهۆک : 19
کەرکوک: 23
هەڵەبجە : 20
زاخۆ: 19
سۆران: 18
گەرمیان: 25
وەڵام بدەوه