Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر بۆ ئەم کەسانە خەرجدەکرێت پارەیەکی زۆر بۆ ئەم کەسانە خەرجدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر بۆ ئەم کەسانە خەرجدەکرێت

بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وردەكاریی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵی 2016ی جووتیاران ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ”پارەكە، كە زیاتر لە 132 ملیار دینارە، لەم هەفتەیەوە خەرج دەكرێت

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: "لەم هەفتەیەوە چەكی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 خەرج دەكرێت، كە بڕەكەی زیاتر لە 132 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەش دا، لەم هەفتەیەدا چەك و پارە لە هەموو پارێزگاكان بەپێی بەرنامەی سایلۆكان دەست پێدەكات، گوتیشی: "بەرنامەی دابەشكردنی چەكەكان لە سایلۆكان تەواو كراوە و دەست بە خەرجكردیان دەكرێت."

بەشی زۆری پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2015 خەرج كراوە، كە بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینار بوو.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پارەی گەنمی 2015 زیاتر لە هەشت هەزار چەك بوو، 16 هەزار چەكیش پارەی گەنمی ساڵی 2016یە و بەپێی رادەستكردنی گەنم پارەكە خەرج دەكرێت، كە رۆژانە 400 بۆ 500 چەك خەرج دەكرێت.

پارەی گەنمی جووتیارانی 2015 و 2016 رۆژی 14ی 2ی 2022 کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە بەغدا، چەکەکەی رادەستی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد؛ كە بڕەكەی 272 ملیار دینار بوو.

دوای چەند ساڵ لە ڕاگرتنی پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌، دواجار حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا نیوەی پارەكە، كه‌ 268 ملیار دینار بوو‌، خەرج بكات و رۆژی 1ی3ی2021 چەكی پارەكە نێردرا و دواتر پارەكە خەرج كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه