ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی پەیەدە لە راگەیەندراوێكدا، دانیان بە كەوتنە خوارەوەی دوو هێلیکۆپتەردا نا، کە گوایە هی ئەوان بووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار دووپاتی دەكاتەوە كە هێلیکۆپتەرەكان هی یەکێتی بوون.
سەرباری ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی پەیەدە لە ڕێگەی راگەیەندراوێكدا كە بە ناوی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویان كردووەتەوە، دانیان بە کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەردا ناوە لە سنووری هەرێمی كوردستان، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار دووپات كردەوە كە هێلیکۆپتەرەكان هی یەكێتی بوون و لە كاتی شەڕی داعشدا، لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ شەڕی داعش، بە یەكێتی دراون.
هەسەدە لە راگەیەندراوەكەدا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەڵێ نۆ چەکداریان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە سنووری دهۆک و لە ڕێگەیاندا بۆ سنووری سلێمانی، گیانیان لەدەست داوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەش بەوە كراوە كە هێلیکۆپتەرەکان بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە کەوتوونەتە خوارەوە.
وەڵام بدەوه