Kurdistan Press - کارئاسانی زیاتر بۆ مووچەی ئەم کەسانە دەکرێت. کارئاسانی زیاتر بۆ مووچەی ئەم کەسانە دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارئاسانی زیاتر بۆ مووچەی ئەم کەسانە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، کارئاسانی زیاتر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان دەکات. بەرپرسی بانکێکیش دەڵێت: "سەرجەم خزمەتگوزاریەکان دابین کراوەو بەشێوەیەکی تەندروست و لەماوەیەکی کورتدا دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن."

وەزارەتی دارایی، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "لەدرێژەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ کارئاسانی لەدابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی نوسینگەیەکی تری بە شێوازێکی پێشکەوتوو بە دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە کردەوە."

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی خانەنشین و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٣/١٦ نوسینگەی ژمارە پێنج لەسەنتەری شاری سلێمانی کرایەوە، کە سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی تیادا دابین کراوەو بەشێوەیەکی تەندروست و لەماوەیەکی کورتدا ئەو چین و توێژانە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن."

پێشتر شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی، ڕاگەیاندبوو: "ئەو سیستمە نوێیەی، كە بڕیارە لەم مانگەدا لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان پەیڕەوی بكەین، بریتییە لە سیستمێكی ئەلكیترۆنی، بەجۆرێك، كاتێك خانەنشینێك دێت بۆ وەرگرتنی مووچە، پێشتر كارتێكی زیرەكی پێ دراوە، كە لەو كارتە زیرەكەدا سەرجەم زانیارییەكانی خانەنشینەكە و بڕی مووچەی تیادا تۆمار كراوە، لە كاتی دابەشكردنی مووچەدا تەنیا ئەو كارتە زیرەكە لەگەڵ خۆی دەهێنێت و مووچەكەی بە سیستمێكی كۆمپیوتەری بۆ خەرج دەكرێت."

روونی كردەوە، كارتەكە بۆ سێ جۆر دابەش كراوە: "بۆ میراتگری خانەنشین رەنگی كارتەكە شینە، بۆ بریكار رەنگی رەشە، بۆ خانەنشینەكە خۆی رەنگی سەوزە."

ئەو بەرپرسەی بانك لە وەزارەتی دارایی، چەند سوودێكی سیستەمەكەی خستە ڕوو و گوتی: "ئەم سیستمە نوێیە دەبێتە هۆی كارئاسانیی زیاتر بۆ خانەنشینان لەوەی نۆرەگرتن نەمێنێت و خانەنشینان بتوانن بەئاسانی مووچەكانیان وەربگرن، هەروەها كەس ناتوانێ لەجیاتی كەسی دیكە وەریبگرێت و فێڵ و گزییش ناكرێت."

لە هەرێمی كورستان، زیاتر لە 250 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی مووچە وەردەگرن.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه