Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی ھیچ ھۆکارێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن نییە. سەرۆک بارزانی ھیچ ھۆکارێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن نییە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی ھیچ ھۆکارێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن نییە.

له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مه‌ریكی، سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ نییه‌.  

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند، هیچ بیانو و هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه‌.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ماڵپه‌ڕی ئەلمۆنیتۆر لە بارەگای سەرەکی لە سەلاحەدین لە هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێم 12.6، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئەم پرسە بەشێوەیەکی نا دادپەروەرانە لە رابردوودا لە دژی هەرێمی کوردستان بەکارهاتووە، من ناڵێم بڕیاری بودجە لە سەدا سەد بە دڵی ئێمە نییە، بەڵام بڕوام وایە هەنگاوێکی ئەرێنییە.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتی: "لە 2007ـه‌وه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای نەوت لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی بەغدا خۆیان لەم پرسە دزیوەتەوە و تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام، بەڵام لەگەڵ ئەم کەشە ئەرێنییە ئێستا هاتۆتە پێش، بڕواموایە کەشێکی لەباردەبێت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای نەوت وپرسە یاسا هەڵپەسێردراوەکانی دیکە.

له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا سه‌رۆك بارزانی گوتی: "دەبێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە، ئەگەرنا دامەزراوەکانی حکومەت یاسایی خۆیان لەدەست دەدەن.

ده‌شڵێت: "گەشبینم بە کۆبوونەوەی حزبەکان لە پەرلەمان رۆژی دووشەممە بۆ قسەکردن لەسەر پرسەکان".

"دووپاتیشیكرده‌وه‌، هیچ بژرادەیەکی دیکە نییە، هیچ بیانویەک و هۆکارێکیش بۆ دواخستی هەڵبژاردنەکان نییە. ئەگەر هەر حزبێکی سیاسی هەوڵی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردنەکان بدات، ئەوا خۆیان توشی دابڕان دەکەن. هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت."

له‌باره‌ی گرنگی ناوچەکە بۆ ئەمه‌ریکا سه‌رۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا، رەنگە پرسە لەپێشینەییە هەنووکەییەکانی ئەمه‌ریکا گۆڕابن، کە چین و ئۆکرانیا لە سەرووی ئەجێندای ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵاتەدابن بەڵام، ئەمە ئەوە ناگەیێنێت ئەمه‌ریکا شتەکان لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهەند وەرناگرێت.

"هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ناتوانیت دۆخی ئێستا لەگەڵ دۆخی سەردەمانی پێشوو بەراوردبکەین، بەڵام ئەمه‌ریکا هێشتا بە گرنگییەوە لە ناوچەکە دەڕوانێت."

سەرکردە کوردەکە گوتیشی، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا  کە دۆستێکی باشی ئێمەیە، هەفتەی رابردوو سەردانی عێراقی کرد.

بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئۆستن جەختیکردەوە ئەمه‌ریکا گرنگی بە ناوچەکە دەدات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان بەردەوام دەبێت.

له‌باره‌ی داعشه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی هۆشداریدا  كه‌ هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه