به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، به پێی راگه‌یاندراوه‌كه ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی03 ی2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا بارانبارین لە كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆوه له سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێ دەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیا جیاکانى هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بارانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مامناوەند دەبێت و هەندێک کات لێزمەباران دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دا دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبەی پێنجشەممە 16ی03ی2023، لە کاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیا جیاکاندا دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما وە ئەگەرى تەرزەبارین هەیە، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان، لە دواى نیوەڕۆ و ئێوارەدا بارانبارین کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتیی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
وەڵام بدەوه