Kurdistan Press - 400 ملیار دینارەکە کەی دەگاتە ھەرێم. 400 ملیار دینارەکە کەی دەگاتە ھەرێم. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

400 ملیار دینارەکە کەی دەگاتە ھەرێم.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە یەك دوو رۆژی داھاتوودا 400 ملیار دینارەكەی بەغدا دەخرێتە سەر ھەژماری بانكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌باره‌ی‌ بابه‌ته‌ گشتییه‌كان رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (12ـی ئادار/مارسی 2023)، جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگه‌یاند، ئێستا لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەوڵی رژد ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌، جوتیار عادل گوتی، "لە یەك دوو رۆژی داھاتوودا 400 ملیار دینارەكەی بەغدا دەخرێتە سەر ھەژماری بانكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان".

هه‌روه‌ها گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پەیوەندییەكانمان بەھێزن لەگەڵ حكومەتی عێراق و دەرگەمان كراوەتەوە بۆ ھەر بەرپرسێكی عێراق بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەین دەربارەی چارەسەركردنی كێشەكان.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز، جوتیار عادل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، سێكته‌ری نه‌وت و غاز له‌ عێراقدا كێشه‌ی زۆری هه‌یه‌ و ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ كێشه‌كانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، به‌ڵكو په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقه‌.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەی شاندێكی ھەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشەكان دەكرێت، بەتایبەتی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز، گوتیشی، له‌باره‌ی‌ بابه‌ته‌ گشتییه‌كان رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه