Kurdistan Press - وەزیری تەندروستی پرۆژەیاسایەکی گرنگی دەخاتە ڕوو وەزیری تەندروستی پرۆژەیاسایەکی گرنگی دەخاتە ڕوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری تەندروستی پرۆژەیاسایەکی گرنگی دەخاتە ڕوو

وەزیری تەندروستی وردەكاریی پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: بەهۆی یاساكە خەرجی لەسەر هاووڵاتییان كەم دەبێتەوە و كاتێك هاووڵاتییەك نەخۆش دەبێت، پێویست ناكات خەرجییەكی زۆر بكات، هەروەها كەمدەرامەتان و كرێكاران و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە و كۆمەڵێك چین و توێژ و فەرمانبەران، خاوەنی بیمە و دڵنیایی تەندروستی دەبن. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: "چەند پڕۆژەیەكی بواری تەندروستیمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیان و پەرلەمان كردووە كە بریتین لە دوو پرۆژەیاسا لە پەرلەمانی كوردستان، کە دوای پەسەندكردنیان، دەرچوون و یەكێكیان بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانە، دووەمیشیان مافی نەخۆش و پەیڕەوی مافی نەخۆش دانراوە، بەڵام ئێستا پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی وەكوو پرۆژەیاسایەكی نوێ‌ و پرۆژەیاسای مافی پزیشكان و پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی پزیشكی و چەند پرۆژەیاسایەكی دیكە. ئەو باسی لە لە ئامادەكردنی پرۆژەیاسایەكی گرنگ كرد و گوتی: "چەند چاكسازییەكی دیكە هەیە و كاری لەسەر دەكەین ئەوانەی زۆر گرنگن یەكێكیان ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستییە و ئامادەیە و لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەین كە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە. لەبارەی گرنگی پڕۆژەی بیمەی تەندروستی گوتی: "ئەو پڕۆژەیە چەترێكە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی كەرتی تەندروستی، هەم بۆ هاووڵاتییان هەم بۆ سیستەمی تەندروستی چەندین ئامانج دەپێكێت، گرنگترینیان هاوسەنگیی خزمەتگوزاریی تەندرستی دەهێنێـە دی بۆ هەموو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند، بە كوالێتییەكی باش و بەرز خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دەكرێت، دووەم ئامانجیش بەرزكردنەوەی كێبڕكێی كوالێتییە لە نێوان نەخۆشخانەكاندا.'' زیاتر گوتیشی: "سێیەم ئامانجی پرۆژەیاساكە كەمكردنەوەی خەرجییە لەسەر هاووڵاتییان، بۆ نموونە كاتێك هاووڵاتییەك نەخۆش دەبێت پێویست ناكات خەرجییەكی زۆر بكات، بەڵكوو بە خەرجییەكی كەم چارەسەری خۆی دەكات لە بواری دەرمان و نەشتەرگەریدا، هەروەها كەمدەرامەتان و كرێكاران و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە و كۆمەڵێك چین و توێژ و فەرمانبەران خاوەنی بیمە و دڵنیایی تەندروستی دەبن. وەزیری تەندروستی جەختی كردەوە پڕۆژەكە هاوكار و پشتیوانی حكوومەتیش دەبێت بۆ درێژەدان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی تەندروستی لە بواری ئابووریی تەندروستیدا و گوتیشی: "بەهۆی ئەو یاسایە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت دێنە نێو چوارچێوەی یەك سیستەم و یەك سیستەم بەڕێوەی دەبات.'' سامان بەرزنجی ئاشكرایشی كرد، بەهۆی یاساكەوە هەموو هاووڵاتییەك دۆسیەی تایبەت بە خۆی دەبێت لەنێو سیستەم و خزمەتگوزاریی تەندروستیدا و خاوەنی كارتی تەندروستیی خۆی دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا