ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانی پشووی وەرزی بەهاری راگەیاند.
پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و لە 11ی ئادار دەست پێ دەكات تا 24ی ئادار، رۆژی شەممە 25ی ئادار، پڕۆسەی خوێندن دەست پێ دەکاتەوە.
پێشتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاندبوو: ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەكو خۆیەتی هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە.
هەروەها گوتبووی: "پشووی بەهارە لە 11ی 3 دەست پێ دەكات لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و تاكو رۆژانی نەورۆز بەردەوام دەبێت و دواتر دەوام دەست پێ دەكاتەوە".
وەڵام بدەوه