Kurdistan Press - مەسرور بارزانی چی بە وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا وت. مەسرور بارزانی چی بە وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا وت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی چی بە وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا وت.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئانالینا بێربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا،  ڕایگه‌یاند: من بە ناوی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە سوپاسی جەنابت (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا) و لە ڕێگەی جەنابتەوە هی حكوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا و خەڵكی ئەلمانیا بكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان كە بێگومان ئەمە هاوكارییەكی زۆر بوو لە ناساندنی ئەو تاوانەی دەرهەق بە خوشك و برا ئێزدییەكانمان كرا لە ئاستی جیهان. هیوادارم وڵاتانی تریش چاو لە ئێوە بكەن، بۆ ئەوەی نەك تەنیا ئەم كۆمەڵكوژییە بەجینۆساید بناسرێت، بەڵكوو ببێتە هاندەرێكیش بۆ ئەوەی لە رووی ئاوەدانكردنەوە و هاوكاریكردنی خوشك و برا ئێزدییەكانمان بەشداری بكەن. ئەڵمانیا بێگومان بۆتە پەناگەیەك بۆ زۆر لەوانەی لێقەوماون، گەورەترین رەوەندی كوردی لە دەرەوە لە ئەڵمانیایە، ئەمەش ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو پەیوەندییە نزیكەی لە نێوان ئەڵمانیا و خەڵكی كوردستاندا هەبووە، بووەتە رێخۆشكەرێك بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان جێی خۆیان لە ئەڵمانیا ببیننەوە.  هەروەكوو بینیمان لە كاتی هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر خوشك و برا ئێزدییەكانمان، زۆر خەڵكی ئێزدیی ئێمە ڕوویان كردە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لەوێ زیاتر سەلامەت بن. 

گوتیشی: لەبارەی ئێمەوە، هاوكاری و پشتیوانیكردنی ئەڵمانیا لە شەڕی داعش، جێگەی دەستخۆشی و پێزانینی هەموو خەڵكی كوردستان بووە. ئێوە یارمەتییەكی زۆری ئێمەتان دا بۆ ئەوەی زاڵ بین و بتوانین ئەم گرووپە تیرۆریستییە دڕندەیە تێكبشكێنین. هاوكارییەكانی ئێوە بەردەوام بوون، دوای ئەوەش لە ڕووی سەربازی و راهێنان و یارمەتیدانی پێشمەرگەوە بەردەوام بوون. من جارێكی تر سوپاسی ئەو هاوكاریی و پشتیوانییەی ئێوە و خەڵكی ئەڵمانیاش لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا